
سیروان سەعید / گەرمیان
یانەی وەرزشی شێروانەی شاری كەلار و گەرمیان بۆ بەشداری كردن لە پالەوانێتی گۆرەپان و مەیدان بە هەردوو تیمی تازە پێگەیشتوانی كچان و تیمی تازە پێگەیشتوانی كوڕان لە شاری بەغدای پایتەختی عێراقە , ئەمەو دوای چەند ڕۆژ ڕاهێنان و ئامادەكاری بۆ ئەو پاڵەوانێتیە, ئەمڕۆ ( نیڤار حسن علی) یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان لە بازی بەرزو لە سەر ئاستی ئەو یانە عێراقی و كوردستانیانەی كە بەشدارن , پلەی یەكەم لە بازی بەرز بە دەست دێنێ و دەبێتە یەكەمی ناو هەموو ئەو یاریزان و یانانەی كە بەشدارن لە پاڵەوانێتیەكە .
شایەنی باسە شێروانە بە هەردو تیمی تازە پێ گەیشتوان كچان و كوڕان لە پاڵەوانێتیەكە بەشدارە و بە ئاستێكی باشەوە بەشداری ئەو پالەوانێتیەی كردوە .