
سيروان سعيد - گەرميان
يانەى وەرزشى ڕزگارى كە لە خولى پلە يەكى كوردستان يارى دەكات و بۆ ئەمساڵى خولەكە چەند گرێبەستێكى ئەنجامداوەو هەروەها متمانەى بە چەند ياريزانێكى ساڵانى ڕابردوو دووپات كردوەتەوە تيايدا (حمزە حميد )ى باڵى ڕاستى تيپەك كە بۆ چەند وەرزێك بە ئاستێكى باشەوە لەو يانەيە بەردەوام بوو, بەڵام بەهۆى گرفتێك كە پەيوەندى بە يانەكەو ياريزانەكەوە هەبوو لە ئێستادا يانەكە دەستبەردارى یاريزانەكە بوەو لێك جيابونەتەوە.
لاي خۆيەوە مامۆستا انور رشيدى ڕاهێنەر وتى : ئێمە لە ئێستادا ڕكابەرى لەسەر خولەكە دەكەين هەروەها چاومان لەسەر نازناوەكەیە ناكرێت ياريزان لە ڕێنماييەكانى يانە دەربچێت بۆيە پێويستە هەموو ياريزانەكان پەيوەست بن بەو ياسا و ڕێنمایانەی كە يانە بۆ ياريزانان دايناوە چونكە ئێمە يانەكەمان لا مەبەستە.
