
جۆب بێلینگهام برا بچووكی جۆد بێلینگهام كە لە پێگەی ناوەڕاست و هێرشبەرییش یاری دەكات، ئەم وەرزە لەگەڵ سەندەرلاند ئاستێكی زۆر باش پیشاندەدات و تا ئێستا لە 13 یاریی چامپیۆنشیپ توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بكات لەگەڵ ئەسیستێك و رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە هێشتنەوەی یانەكەی لە پێشەنگی خولەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی فۆت بۆمیش، یانەی وێستهام یونایتد كە ئێستا بەدەست خراپی ئەنجامەكانیەوە دەناڵێنێت، ئامادەكاریی دەكەن بۆ كڕینی جۆب لە سەندەرلاند و یانە لەندەنییەكە ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بكات.
جۆبی تەمەن 19 ساڵان هاوشێوەی جودی برای لە یانەی بێرمینگهامەوە ئاستی خۆی پیشاندا، بەڵام هێشتا یاری بۆ هیچ یانەیەكی پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا نەكردووە، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر دەوترا جودی برای دەیەوێت بەرپرسانی ریاڵ مەدرید رازی بكات براكەی بگوازنەوە.