
یانەی ئیتیحاد سعودی لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە هەر دوو هێرشبەری یانەكەی كەریم بنزیمەی فەرەنسی و عەبدولڕەزاق حەمدەڵای مەغریبی ، پێكانیان هەیە و لە مەشقەكانی یانەكە ئامادەنەبوون.
ئیتیحاد دووپاتیكردەوە كە ئەستێرە فەرەنسییەكە تووشی ئەنفلۆنزا بووە هەر بۆیە لە مەشق و ڕاهێنانەكاندا بەشداری نەكردووە، وە هێشتا ماوەی دووركەوتنەوەی دیاری نەكراوە.
یانە سعودییەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە حەمدەڵا لە مەشق و ڕاهێنانەكاندا بەشداری نەكردووە دوای ئەوەی پشكنینە پزیشكییەكان پشتڕاستیان كردەوە كە تووشی پێكان بوو لەشانیدا ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ژێر چاودێری ستافی پزیشكی یانەكە چارەسەر وەردەگرێت.