سیروان سەعید / گەرمیان

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 18/1/2024 گەڕی 8 ی خولی پلە یەكی كوردستان بە ئەنجامدان و بە ڕێوە چونی یاری نێوان ( چەمچەماڵ X شورجە) و ( خاك x هەلۆ ) و ( سلێمانی x بابان ) و ( بازیان x خانەقین ) و ( هەڵەبجەی شەهید x  قەڵادزێ ) دەست پێ دەكات هەر وەها بۆ ڕۆژی هینی بە هەمان شێوە یاریەكانی گەڕی 8 ئەنجامدەدرێت .

ئەوەی جێگەی باس كردنە لە یاری ڕۆژی هەینی گرنگ ترینیان یاری نێوان یانەی وەرزشی ڕزگاری و یانەی وەرزشی كۆیەیە , جونكە دوای پشویەك و دەست پێ كردنەوەی خولەكە  تا ئێستە كە گەڕی 8 تەمە ڕكابەریەكی بە هێز لە نێوان ئەم دوو یانەیەدا هەیە چونكە یانەی وەرزشی كۆیە بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ پلەی یەكەمی ڕیزبەندیەكەی گرتوەو یانەی وەرزشی ڕزگاریش پلەی دومی ڕیزبەندیەكەی بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ گرتوە .

لەم یاریەدا بە بردنەوەی ڕزگاری بە هەر ئەنجامێك ئەوا ڕیزبەندی یەكەم لە كۆیە وەر دەگرێت و پلەی یەكەم لە یانەی كۆیەی ڕكابەری وەردەگرێت . وەر گرتنی پلەی یەكەم ڕاستە دەبێتە جێی دڵخۆشی بۆ یانە و یاریزانان و هاندەرانی ڕزگاری بەڵام لەمە گرنگتر هەوڵ و ماندوێتی زیاتری ئەوێت  بۆ دەستبەرنەبونی پلەی یەكەم تا كۆتای خولەكە .

ڕێگای كوردستان لە نێو یاریگای یانەی ڕزگاری ڕاهێنەری یانەكە ئەنوەر رەشیدی دوان : ئێمە بەو پەری توانا و گوڕو تینەوە یاری دەكەین چونكە بۆ ئەوە دەجەنگین كە خۆمان بگەیەنینە خولی نایابی كوردستان كە ئەوە خەونمانەو هەوڵی بۆ دەدەین بە تایبەتیش  لەم هەفتەدا لە یانەی كۆیە ببەینەوە ئەوە هەنگاوێكی باشتر دەبێت بۆ ئێمە .

هەروەها ئەمانەوێ لە گەڕەكانی داهاتوو باشتر دەربكەوین و هەوڵەكانمان چڕ تر بكەینەوە بەڵكو بۆ خولی داهاتوو لە ڕیزی یانە نایابەكانی كوردستان خۆمان ببینینەوە و دڵی هاندەرانی یانەكەو یاریزانان خۆش بكەین .

No description available.