
دوێنێ شەممە رێكەوتی 2025.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كاتی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی كارەكانی دەستەی كاتی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێزەوە بەرز نرخاند كە لە ماوەی ڕابردوو ئەنجامیانداوە، ئاماژەی بەوەدا كە یانەی هەولێر وەك یانەی دایك و خاوەن مێژوویەكی پڕشنگدار و ناوێكی بەرز لە سەروی هەموویانەوەیە و ڕێگە نادەن ببێتە قوربانی.
دوپاتیشیكردەوە، ئامانجی هەموویان خزمەتكردن و بەرەو پێشبردنی یانەكەبووە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێكیان بۆ باشتركردن و چاكتر كردنی یانەكە بووە، بەڵام بە داخەوە گرفت و كێشەكان بەردەوامیان هەبووە، بۆیە پێویستە لە بنەڕەتەوە چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت نەكبەشێوەیەكی كاتی.
لە كۆتایدا كۆبوونەوە لە پێناو چارەسەركردن و بنبڕكردنی كێشە و گرفتەكانی یانەكە و دابینكردنی ئایندەیەكی گەش و باشتركردنی ڕەوەشی یانەكەكۆمەڵێك بڕیاردرا.
یەكەم/ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كاتی كارگێڕی یانەی هەولێر، بە گشتیی دەستیان لە كاركێشایەوە و دەست لە كاركێشانەوەكەیان قەبوڵكرا.
دووەم/ هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازادانەی دەستەیەكی تازەی كارگێڕی بۆ یانەی وەرزشی هەولێر، لە ماوەی مانگێك تا 45 ڕۆژی دیكە.
سێیەم/ بۆ ئەو ماوەیە، واتا لە ماوەی ئەو مانگە تا 45 ڕۆژەی داهاتوو كە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، دەستەیەكی كاتی بۆ ئیدارەدانی یانەكە دەستنیشان كرا بەو مەرجەی كە نابێت خۆیان كاندید بكەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی داهاتووی یانەكە.
ئەوانیش بریتن لە:-
1.تاهیر سابیر - سەرۆكی كاتی یانەی هەولێر
2.زوبێر جەبار - ئەندامی كاتی دەستەی كارگێڕی
3.د.سەرتیپ محمەد عەوڵا -ئەندامی كاتی دەستەی كارگێڕی
4.د.ئیبراهیم محمەد - ئەندامی كاتی دەستەی كارگێڕی
5. د.شوان خالید - ئەندامی كاتی دەستەی كارگێڕی