
بەپێی زانیارییەكانی بێن جاكۆبس، یانەی نەسڕی سعوودی ئەگەر لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول سەركەوتوو نەبێت، ئەوا هەوڵی گواستنەوەی گابریێل مارتینێلی بەڕازیلی و هێرشبەری ئارسناڵ دەدات.
رۆژنامەنووسەكە باسی لەوەشكردووە، گەنەرز بیری لە فرۆشتنی مارتینێلی نەكردووەتەوە، بەڵام سعوودییەكان بڕوایان وایە ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاویان پێشكەش بكەن، لەندەنییەكان دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەكەیان دەبن.
یانەی نەسڕی سعودیە لە ئێستادا بە شێوەیەكی گەورە دەستی بە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ كردووە، دەیەوێت بە سەركردایەتی رۆناڵدۆ ریزەكانی بە تەواوی رێكبخات و چەند یاریزانێكی سوپەر بگوازێتەوە.
مارتینێلی 24 ساڵان كە ئامانجی دووەمی یانەكەیە تا ئێستا 161 یاری لە پریمەر لیگ ئەنجامداوە و تێیدا خاوەنی 40 گۆڵ و 21 ئەسیستە