
چیڵسی ئامادەیە بە 80 ملیۆن یۆرۆ رۆدریگۆ لە ریاڵ مەدرید بگوازننەوە و بیكەنە سەركردەی پرۆژەكەیان.
داهاتووی رۆدریگۆ گۆوس لەگەڵ ریاڵ مەدرید ناڕوونە و ئاستە بەرزەكەی لەماوەكانی رابردوودا وای كردووە چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویكردووەتەوە چێڵسی نوێترین یانەیە كە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە دەكات، بەمەش بلوز دەچێتە ریزی هەریەكە لە یانەكانی ئارسناڵ و مانچستەر سیتی كە هەوڵی كڕینی ئەو هێرشبەرە دەدەن.
سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە كە بلوز ئامادەیە 80 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی رۆدریگۆ خەرج بكات.
یانە ئینگلزییەكە دەیەوێت بەپێدانی سەركردایەتی پڕۆژەكەیان بەو یاریزانە رەزامەندی كڕینی بەدەستبهێنن.
گرێبەستی رۆدریگۆ گۆوس لەگەڵ مێرێنگی سێ ساڵی ماوە و لەگەڵ تیپی یەكەمی یانەكەی بەشداری 267 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 50 ئەسیست تۆماربكات.