
ئاستە بەرزەكەی كۆڵ پاڵمەر لە وەرزی رابردوو لەگەڵ چێڵسی پێشكەشیكرد سەرنجی یانە گەورەكانی جیهانی بۆخۆی راكێشاوە و ئامادەن بە گرێبەستێكی باش بیگوازنەوە ریزەكانیان.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویكردووەتەوە چابی ئەلۆنسۆ زۆر سەرسامە بە تواناكانی پاڵمەر و داوای لە یانەكەی كردووە هەموو هەوڵێك بدەن بۆ گواستنەوەی.
سەرچاوەكە جەختی لەوەكردووەتەوە كە بەرپرسانی مێرێنگی باش دەزانن زۆر قورسە بلوز دەستبەرداری ئەستێرەكەیان ببن، بەڵام بڕیاریانداوە ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەش بكەن و تادواسات هەوڵی رازیكردنی چێڵسی بدەن.
گرێبەستی كۆڵ پاڵمەر لەگەڵ یانە ئینگلزییەكە لە حوزەیرانی ساڵی 2033 كۆتایی پێدێت و یاریزانەكە بەبێ رەزامەندی بلوز ناتوانێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئەستێرە 23 ساڵانەكە لەگەڵ چێڵسی بەشداری 97 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 43 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربكات.