پاش ئەوەی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ تووشی پێكانێك بوو لە كوپا ئەمریكا، یەكێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوایش رایگەیاند، بەهۆی ئەو پێكانە چیتر لە پاڵەوانێتییەكە یاری ناكات، لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوكراوەیەكی فابریزۆ رۆمانۆ، بەرگریكارەكە تا ماوەیەكی زۆر پێش ساڵی 2025 ناگەڕێتەوە یاریگاكان.

فابریزۆ باسی لەوەكردووە، ئاراوخۆ پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە مانگی 12 دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.

جێی باسە، پێشتر باس لەوەدەكرا یاریزانەكە رەنگە دوو مانگ دووربكەوێتەوە بەڵام لە ئیستادا ماوەی دووركەوتنەوەی زیادیكردووە، بێگومان ئەوەش گورزێكی كوشندە دەبێت بۆ بەرشەلۆنە چونكە بەرگریكارەكە لە بەشێكی یارییەكانی وەرزی داهاتووی یانەكە دادەبڕێت.