
لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە ناوی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ لە نیوەی یەكەمی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا تۆمار نەكەن بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە پێكانی هەیە و تا مانگی 12 ناتوانێت یاری بكات.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردووە، ئاراوخۆ زۆر نیگەرانە لەو هەڵوێستەی بەرپرسانی بەرشەلۆنە چونكە شایستەی ئەوە نییە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە لە ئێستادا بیرۆكەی جێهێشتنی یانە كەتەلۆنیەكە لە بیركردنەوەیدایە و ئەو بابەتە بە دوور نازانێت كە روبدات لە ماوەی داهاتوودا.
رونیشیكردووەتەوە، لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە بەرشەلۆنە ئۆفەرێكی پێشكەشی ئاراوخۆ كردووە لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵیاندا بەڵام ئەو یاریزانە وەڵامی نەداونەتەوە.
دەشڵێت، تەنانەت ئەو یاریزانە توڕەیە لە بێ هەڵوێستی بەرپرسانی بەرشەلۆنە كاتێك لە وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگ كارتی سووری وەرگرت بە هیچ شێوەیەك بەرگریان لێنەكردووە و ئامادەشە گرنگی بە هەموو ئەو ئۆفەرانە بدات كە پێشكەشی دەكرێن.