
لە یارییەكی دۆستانەدا هەردوو یانەی ئارسناڵ و بایەر لیڤەركوزن روبەڕووی یەكتر بوونەوە.
یارییەكە سەرەتا بە بەهێزی ئارسنال دەستیپێكرد و دوو گۆڵیان لە خولەكەكانی هەشت و نۆ لەڕێی یاریزانان زیچینكۆ و ترۆساردەوە تۆماركرد، لە خولەكی 30یش گابریەل خیسۆس گۆڵی سێیەمی تۆپ هاوێژەكانی تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم لیڤەركوزن باشتر بینران بەڵام لە خولەكی 66 هاڤێرتز گۆڵی چوارەمی ئارسناڵی تۆماركرد، پاش چەند هەوڵێكیش كوڕانی چابی ئەڵۆنسۆ لە خولەكی 76 توانیان گۆڵێك تۆماربكەن لەڕێی یاریزان ئادەم هلۆزێكەوە و سەرەنجامیش یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە بردنەوەی ئارسناڵ كۆتایی پێهات.
لە یارییەكی تریشدا پاریس سان جێرمان روبەرووی ستورم گرازی نەمسای بووەوە یارییەكەش بە دوو گۆل بۆ هەردوولا كۆتایی پێهات.