لە یاریەكی هەفتەی 31ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵی پێشەنگی ریزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وێستهام.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی ئارسناڵ بە هێرشبردن دەستیانپێكرد و دوو گۆڵیان لەڕێگەی گابرێل جیسۆس و مارتن ئۆدیگارد لە خولەكەكانی حەوت و 10 تۆماركرد، دواتر لە خولەكی 33 سەعید بن رەحمە گۆڵێكی بۆ وێستهام تۆماركرد بە لێدانی سزا.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 51 بۆكایۆ ساكا لێدانێكی سزای بۆ ئارسناڵ لەدەستدا، لە خولەكی 54 جارۆد بۆوین گۆڵی یەكسانی بۆ وێستهام تۆماركردەوە و سەرەنجام یاریەكە بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.

بەو ئەنجامە، ئارسناڵ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكەدا دەبینرێت، وێستهام 31 خاڵی هەیە و لە پلەی 15دایە.