
لە یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی نۆتینگهام فۆرێست لەناو یاریگا و هاندەرانیدا ڕووبەڕووی یانەی ئارسیناڵ بویەوە و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریەكەی ڕكابەریەكی زۆری بەخۆیەوەبینی و هەردوو یانە بە ئامانجی سێ خاڵی یاریەكە چوونە ناو یاریگا بەڵام ئارسیناڵ گورزێكی كوشندەی بەركەوت كاتێك لە خولەكی 19 تایۆ ئۆنبی بەتۆماركردنی گۆڵێك نۆتینگهامی پێشخست.
بەو ئەنجامەش ئارسیناڵ خاڵەكانی لە پلەی دووەمدا بە 81 خاڵ مایەوە و نۆتینگهامیش بە 37 خاڵەوە لەپلەی شانزەیەمدایە.
جێگەی باسە بەهۆی شكستەكەی ئارسیناڵەوە یانەی مانچستەرسیتی بەشێوەیەكی فەرمی بووە پێش دوو هەفتە لە كۆتایهاتنی خولەكە بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.