میكێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵ لە كۆنفرانسی پێش یاریەكەی ئەتڵانتا رایگەیاند، هەرچەندە پێنجشەممە یاریدەكەن لە چامپیۆنز لیگدا بەڵام دڵخۆشن و بە پەرۆشی زۆرەوە ئامادەن.

ئارتێتا دەڵێت، هەموو كاتێك یەكەم یاری بۆ هەموو یانەكان قورسە بەتایبەت كاتێك رووبەڕووی یانەیەكی وەك ئەتڵانتا یاریدەكەیت و بیرت دەكەوێتەوە كە وەرزی رابردوو چ كارێكی گەورەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت ئۆدیگارد ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە چونكە پێكانەكەی قورسە لە پاژنە پێیدا، ناتوانن كاتی گەڕانەوەی دیاری بكەن.

رونیشیكردەوە، ئێستا لە مانگی نۆدان و پێویست ناكات پشوو بە یاریزان بدات لە پێناو ئەوەی یاری داهاتوو بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامی نایاب بەدەستبهێنن، پێویستە سەرجەم یاریزانەكان ئامادەبن بۆ هەموو یاریەك.

دەشڵێت، وەرزی رابردوو گەیشتینە قۆناغێكی چامپیۆنز لیگ كە یانەكە 18 ساڵ بوو نەگەیشتبوو بەڵام لە ئاست چاوەڕوانی ئەواندا نەبووە و ئامانجیان ئەوە بووە لە یاری كۆتاییدا بن.