
میكل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ پاش بردنەوەكەیان لە برایتۆن رایگەیاند : تیپەكەی دەیتوانی بە ئەنجامێكی قورستر لە برایتۆن بباتەوە چونكە بێباك نەبوون، گەر هەلەكانیان گۆڵكردایە دەیانتوانی 10 گۆڵ تۆمار بكەن.
وتیشی: ئاستێكی باوەڕپێنەكراویان پێشكەش كرد ، چێژی لە سەیركردنی یارییەكە وەرگرت لە سەرەتاوە تا كۆتایی، شێوازی یاریكردنیان بەرامبەر ئەو تیپە زۆر باش بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد كە تەنانەت لە تایمی دووەمیشدا ژمارەی گۆڵەكان ڕەنگدانەوەی ئاستی ڕاستەقینەیان نەبوو، بە تەواوی شایەنی ئەوە بووین یارییەكە ببەینەوە چونكە تەنها لە تایمی یكەمە یەكەمدا 15 لێدانان هەبوو.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی لە ڕووی گۆڵەوە هاڤێرتز بووە بەو یاریزانەی كە دەیویست ، ئێستا متمانەی بەخۆی هەیە و چێژ لە تۆپی پێی وەردەگرێت، كە ڕەنگە پێشتر وەری نەگرتبێت ، بە گشتی لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە.
لە كۆتایدا وتی : ئۆدیگارد ویستی بە شێوەیەكی نایاب ئاهەنگی لەدایكبوونی خۆی بگێڕێت، بە بردنەوە و ئاستێكی نایاب ئەو كارەی كرد.