میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش یارییەكەیان بەرامبەر وێستهام وتی: نامەوێت باسی ئەگەرەكان بكەم لە تۆپی پێدا، ئەوەی لە تواناماندایە دەیكەین بۆ ئەوەی نازناوەكە ببینەوە.

دوپاتیشیكردەوە، هێشتا زۆر شت ماوە بۆ وتن، یاریی و رووبەڕووبوونەوەی سەختیان لەپێشە، بێگومان دەیانەوێت لە هەموو یارییەكدا بردنەوە بەدەستبهێنن بەڵام تۆپی پێ ئاسان نییە.

ئارتێتا وتیشی: پێشتر بەرامبەر ئایندهۆڤن یارییان كردووە و دەزانن كە تیپیكی باشن و یارییكردن بەرامبەریان قورسە، هەروەها دەتوانێت یارییەكی سەختبێت وەك هەر رووبەڕووبوونەوەیەكی چامپیۆنز لیگ.

پشتراستیشیكردەوە، نازانێت كە ساكا و مارتینێلی كەی دەگەڕێنەوە، ئەو بابەتە بۆ پزیشكەكان جێدەهێڵن، هەرچەندە مارتینێلی كەمێك لە ساكا هاتنەوەی نزیكترە بەڵام هەردووكیان بەرەو باشی دەڕۆن.