
دوای یەكسانبوونیان بەرامبەر برایتۆن، میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دوپاتیكردەوە، نیگەرانن بە لەدەستدانی دوو خاڵی یارییەكە بەڵام شایەنی بردنەوە بوون.
باسی لەوەشكرد، كارتە سورەكەی دیكلان رایس نا دادپەروەری بوو، دەبێت ناوبژیوان یەكدەنگبێت لە بڕیارەكان لەبەر ئەوەی یاریزانی یانەی بەرامبەر لە تایمی یەكەم هەمان كاری كرد و كارتی وەرنەگرت.
وتیشی: ئێمە یارییەكەمان بە باشی دەستپێكرد و گۆڵی پێشكەوتنمان تۆماركرد، هەروەها تایمی دووەمیشمان بە شێوەیەكی نایاب دەستپێكرد، بەڵام دواتر ئەو بڕیارەی ناوبژیوان یارییەكەی بە تەواوی گۆڕی.
ئارتێتا ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك لەگەڵ دە یاریزان یارییان كرد، كاردانەوەی هاندەرەكان سەرسوڕهێنەر بوو، بەڵام بەداخەوە دوو هەلی گەورەیان لە دەستدا.
دوپاتیشیكردەوە، زۆر دڵخۆشە بەو هەموو گرێبەستانەی كە كردوویانە، هەروەها سترلینگیش بە باشی دەناسێت و دەتوانێت زۆر شتیان پێشكەش بكات.