
دوای بردنەوەیان لە چێڵسی، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، نمایشێكی گەورەیان پێشكەش كردووە، پێیوایە بە شێوەیەكی تاكەكەسی و بە گشتیش وەك یانەیەكی گەورە دەركەوتوون، بەرامبەر بە تیپێكی باش كە لە فۆرمێكی نایابدا بوون، دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەكە چونكە بە بوێرییەكی زۆرەوە یارییان كردووە و رۆژێكی نایاب بووە بۆ هاندەرەكانیان.
سەبارەت بە پۆچیتینۆش وتی: من لێی تێدەگەم و لە هەموو ئەو شتانەی كە ئەزموونی كردووە و پێیدا تێدەپەڕێت، لە یانەی چێڵسی كارێكی نایاب دەكات و شایەنی ئەوە بوون لە كۆتا حەوت یاریدا سەركەوتن بەدەست بهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە تایمی یەكەم تۆزێك پەشێویان پێوە دیاربووە، بە تایبەتی لەلایەنی كۆنترۆڵی تۆپ و بەرگریكردنەوە، دوو هەولی گەورەیان بەوان بەخشیە كە بەڕاستی پێیناخۆش بووە بەڵام لە تایمی دووەم زۆر باشتر یارییان كردووە.
سەبارەت بەوەی هەلی گۆڵكردنی زۆریان رەخساندووە راهێنەرەكە وتی: هەلی گۆڵكردنمان زۆر بوو، بەڵام نەمانتوانی لە هەموویان كەڵك وەربگرین، ئەمە خاڵێكی نەرێنییە لە یارییەكەدا، پێم خۆش بوو هێرشبەران باشتر دەرفەتەكان بقۆزنەوە.