دوای بردنەوە گرنگەكەیان ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ هەست دەكات لە باشترین یانەی جیهانیان بردۆتەوە.

پاش ئەوەی ئارسیناڵ یاری لوتكەی خولی ئینگلتەرای لە مان سیتی بردەوە، ئارتێتای راهێنەری یانەكە لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكەیان دڵخۆشی بە بردنەوەكەیان دەربڕی پێیوایە لە باشترین یانەی جیهانیان بردوەتەوە.

ئارتێتا سەبارەت بە بردنەوەكەیان رایگەیاند، هەستێكی زۆر خۆش و تایبەتی هەیە، چەنكە ماوەیەكی زۆرە شكستیان بە مان سیتی نەهێناوە، راهێنەرەكەی ئارسنال ئاماژەی بەوەشكرد، لە رووی هێرشبەریەوە تۆزێك لاواز بوونە، بەڵام تایمی دووەم بە بەهێزی دەستیان پێكردووە و لە كۆتاییدا توانیویانە یاریەكە ببەنەوە.

ئارتێتا ستایشی مارتێنێلی كرد و لە بارەی یاریزانەكەوە وتی: ئەو زۆر هەوڵیدا، چەند هەفتەیەكە دەڵێت بۆ یاریەكەی بەرامبەر سیتی دەگەڕێمەوە، هەمووان دەیانووت هێشتا زووە بۆ گەرانەوەت، بەڵام ئەو ئامادەبوو، وە كاتێك هاتە نێو یاریگا وەك منداڵێك خۆشحاڵ بوو.

لە كۆتایی قسەكانیدا ئارتێتا رایگەیاند، ساكا بەشداری راهێنانی یانەكەی نەكردووە، وە هەروەها بەشداری راهێنانەكانی ئینگلتەراش ناكات.