
پاش یەكسان بوونیان لەگەڵ مانچستەر سیتی، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، هەنگاوێكی گەورەیان ناوە و لەو جۆرە یارییانەدا دەبێت یاریزان لە لووتكەی ئاستیدا بێت، دەیانویست یارییەكە ببەنەوە بەڵام ئەگەر نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن دەبێت رێگە بەوەش نەدەن تووشی شكست ببنەوە.
وتیشی: وەك چاوەڕوان دەكرا یارییەكی سەخت و سەرنجڕاكێش بوو، مان سیتی توانای گۆڕینی پێكهاتەی تیپەكەی هەیە بۆ ئەوەی ناچارت بكات لە ساتەوەختە جیاوازەكانی یارییەكەدا پاشەكشە بكەیت، ئەوان تیپێكی زۆر فیزیكین، بەڵام من باوەڕم وایە كە توانیمان لەم ڕووەوە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان زیاتر مەترسیان درووستكردووە لەسەر گۆڵەكەی سیتی و لە هەموو روویەكەوە نایاب بوونە، هۆكاری ئەوەی لە چەندین یاریشدا گۆڵیان لێ تۆمارنەكراوە گەڕاندەوە بۆ توانای یاریزانەكانی.
سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی تیپەكەشی وتی: گومانی تێدا نییە كە ئێمە بەرەوپێش دەچین و هێواش هێواش فێری كاركردن دەبین لە یارییە گەورەكاندا، ئەمەش هەنگاوێكی تری گرنگە، ئەم یارییە توانیمان یەكسان بین، بەڵام تیپەكە پێویستی بە سەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو شوێنەی كە دەیەوێت.