
لە درێژەی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكاندا، هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و غینیا لە وڵاتی ئیسپانیا رووبەڕووی یەكبونەوە.
تایمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی بەرازیل كۆتاییهات، جویلانتۆن و رۆدریگۆ گۆس گۆڵەكانی بەرازیلیان كرد و سیرۆ گیراسی تاكە گۆڵەكەی غینیای كرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 47 و 88 ئیدێر میلیتاو و ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵی تریان بۆ بەرازیل تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی بەرازیل بە دوو درێسی جیاواز یارییان كرد، لە تایمی یەكەمدا بەدرێسی رەشو تایمی دووەمیش بە درێسە تایبەتەكەی خۆیان، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە دژی رەگەزپەرستی لەنێو یاریگایەكاندا كە ماوەیەك پێش ئێستا رووبەڕووی چەند یاریزانێك بۆوە لەسەرووی هەمووشیان جۆنیۆری هێرشبەری یانەی مێرنگی.