
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەیاریگای ماتلایف لە نیوجێرسی سیتی رووبەرووی یەكتر بوونەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو یانەبوو بۆ وەرزی نوێ ، لەم یارییەدا هەردوو راهێنەر كۆمەڵێك یاریزانی لاویان بەشداری پێكرد كە توانیان جێی پەنجەی خۆیان لە مێژووی یانەكەیان بنووسنەوە، سەرەنجام بەرشەلۆنە بە دوو گۆل بەرامبەر گۆلێك توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت.
بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە بۆ دووەم جار لەسەر یەك لە یارییە دۆستانییەكاندا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، لە یاری یەكەمدا بەرامبەر مانچستەرستیو ئەمەشیان بەرامبەر مێرنگی، لە بەرامبەردا ریال مەدرید دوو یاری كردووە بەرامبەر میلانو بەرشەلۆنە هەردووكیان دۆڕاوە.