لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و تۆتنهامی ئینگلیزی روبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان و لە خولەكی یەك كۆلۆسیڤسكی سپێرزی پێشخست، بەڵام بایرن بە سێ گۆڵ لە رێگەی ئۆبامیكانۆ و گنابری و مولەرەوە لە خولەكەكانی 16 و 31 و 44 وەڵامی دانەوە.

لە تایمی دووەم، دووبارە كۆلۆسیڤسكی لە خولەكی 61 گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و ئەنجامەكەی كەم كردەوە بەڵام چیتر گۆڕانكاری بەسەر یارییەكەدا نەهات.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی بایرن كۆتایی هات.

لە یارییەكی دیكەی دۆستانەشدا رۆمای ئیتاڵی و ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بە گۆڵێك یەكسانبوون.