
لە بەردەوامی ئامادەكاریەكانی یانەكان بۆ وەرزی نوێ، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای كامپینگ وۆرد لە شاری ئۆرلاندۆی ئەمریكا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە تایمی یەكەمدا، یۆڤانتۆس دەستپێشخەری كرد و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی یەك و 20دا لەلایەن مۆیس كین و تیمۆتی وییاوە تۆماركرد، بەڵام ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 38دا گۆڵێكی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یۆڤانتۆس لە خولەكی 95دا گۆڵێكی تری لە ڕێگەی دۆسان ڤلاهۆڤیچەوە تۆماركرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.