لە ئامادەكاری یانەكان بۆ وەرزێكی نوێی خولە ئەوروپییەكان، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی ئارسناڵی هاونیشتمانی یاریكرد.

تایمی یەكەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مانچستەر یونایتد كۆتاییهات، گۆڵەكانیش برونۆ فێرناندێز و جادۆن سانچۆ لە خولەكەكانی 30 و 37 تۆماریانكرد.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ئارسناڵ هەوڵی كەمكردنەوەی جیاوازیەكەیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەكە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی شەیتانە سوورەكان كۆتاییهات.

لە یارییەكانی تریشدا، یانەی چێڵسی رووبەرووی یانەی برایتۆن بووەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، پۆرتۆش لە كاردیف سیتی بردەوە.

مانچستەر یونایتد چەند یاریەكیتری دۆستانە بەرامبەر ریكسام و ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند و لانس و بلباو ئەنجامدەدات، ئارسناڵیش رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.