
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، ئەی سی میلانی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەیەكگەیشتن.
تایمی یەكەم، سیتیزن دەستپێشخەری كرد و لە خولەكی 19 ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، بەڵام میلان لە خولەكەكانی 30 و 34 بە دوو گۆڵی لۆرێنزۆ كۆلۆمبۆ وەلامی دانەوە.
لە تایمی دووەمدا، ماكاتی لە خولەكی 55 ئەنجامەكەی بۆ سیتی یەكسانكردەوە، بەلام لە خولەكەی 78 گۆڵی سێیەمیان لە رێگەی ناستی نوسیەوە و بۆ دووەم جار رۆسۆنێری پێشكەوتەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی میلان كۆتایی هات و یانە ئیتاڵیەكە لە 1ی مانگی داهاتوو یارییەكەی دیكەی دۆستانە بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەنجامدەدات.