
لە درێژەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێی خولە ئەوروپییەكان، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرامبەر یانەی سیریزۆ ئۆساكای ژاپۆنی یاریكرد.
تایمی یەكەم بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات، ئیكیتیكی گۆڵەكەی پاریسی كرد و جۆردی كرۆكس گۆڵی یەكسانی بۆ ئۆساكا كردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 49 ڤیتۆر فێرێرا گۆڵی دووەمی پاریسی كرد بەڵام لە خولەكەكانی 67 و 79 سۆتا كیتانۆ و شینجی كاگاوا دوو گۆڵی تریان بۆ ئۆساكا تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی یانەكەیان كۆتایی پێهێنا.
بڕیارە یانەی پاریس سان جێرمان پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ و لە یەك و سێی مانگی هەشتی داهاتوودا دوو یاری تری دۆستانە بەرامبەر ئینتەر میلان و چانبۆك ئەنجامبدات.