
لە درێژەی یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكان لە هەفتەی فیفادا، ئەمڕۆ كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ، ئەرجەنتینی پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، لە یاریگای وركرز لە بەیجینی پایتەختی چین، بەرامبەر ئوسترالیا یاری دەكات.
دوای ئەم یارییە تانگۆ یارییەكی دۆستانەی تریش بەرامبەر ئیندۆنیسیا ئەنجام دەدات، كە 19ی ئەم مانگە لە یاریگای جیلۆرا بونگ كارنۆ لە جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا بەڕێوەدەچێت.
كاتژمێر حەوتی ئێوارەش لە یارییەكی دۆستانەی تردا، هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و جامایكا لە یاریگای وینەر نیوستاد لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.
سبەینێش چەند یارییەكی تر دەكرێن، كاتژمێر هەشتی شەو، سوید لە یاریگای فرێندس ئەرینا میوانداری نیوزلەندا دەكات و كاتژمێر نۆ و 45 خولەكیش، پۆڵەندا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە و كاتژمێر 10ش، عێراق لە یاریگای مێستایا لە ئیسپانیا، بەرامبەر كۆڵۆمبیا یاری دەكات.