لە یاری كۆتایی جامی شا سەلمان نەسر بە دوو گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك لە هیلالی بردەوە بووە پاڵەوان.

یانەی نەسر و هیلال لە یاریگای مەلك فەهد لە پاڵەوانێتی جامی شا سەلمان لە یاری كۆتایی رووبەرووی یەك بوونەوە.

لە تایمی یەكەم یانەی نەسر بە ئاستێكی باشتر دەركەوتن بەڵام سەركەوتوونەبون لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی یانەی هیلال ، سەرەنجام تایمەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم و لە خولەكی 51 یانەی هیلال گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد لە ڕێگەی میشێل دیلگادۆ، لە خولەكی 71 عەبدوڵلا عمری یاریزانی هێڵی بەرگری نەسر بە كارتی سوور كرایە دەرەوە، پاش سێ خولەك و لە خولەكی 74 رۆناڵدۆ گۆڵی یەكسان بوونی بۆ یانەی نەسر تۆماركرد و تایمی دووەمی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەدوولا كۆتایی هات.

لە تایمی یەكەمی زیادكراو ، كریستیانۆ لە خولەكی 98 گۆڵی دووامی یانەی نەسری تۆماركرد.

لە تایمی دووەمی زیادكراو سەرەرای ئەوەی یانەی هیلال فشارێكی زۆری كرد بەڵام سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەك گۆڵ كۆتایی هات و یانەی نەسر بوونە پالەوانی جامی شا سەلمان،  رۆناڵدۆش بە شەش گۆڵ بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكە.