
یەكێتی تۆپی پێی پۆڵەندا ڕایگەیاند كە لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە كۆبوونەوەكەیدا لە شاری لیماسۆل ڕێككەوتوون كە یارییەكەی جامی سوپەری ئەوروپای 2024 لە یاریگای نارۆدۆو لە وارشۆ بەڕێوەدەچێت .
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی پۆڵەندا سێزار كولێزا رایگەیاند كە سوپاسی متمانەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەكات كە متمانەیان بە پۆڵندا كردووە كە هاوبەشێكی متمانەپێكراوی كۆمەڵگەی تۆپی پێن لە ئەوروپا.
سێزار كولێزا وتی: خۆشحاڵین بە بەدەستهێنانی ئەم یارییە لە ساڵی 2024 بۆ یاری كۆتایی پێشبڕكێیەكی دیكە لە پۆڵەندا كە هەمان یاریگای پۆڵەندایە كە پێشتر لە ساڵی 2015 میوانداری یاری كۆتایی ئەوروپالیگی كرد كاتێك كە سێڤییا بۆ چوارەم جار نازناوەكەی بەدەستهێنا.
یاریگای نارۆدۆوی لە ساڵی 2008 دەست بە دروستكردنی كراو لە ساڵی 2012 كرایەوە و یاریگاكە جێگەی زیاتر لە 58 هەزار هاندەر دەبێتەوە .