لویس دی لا فورێنتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یاریزان لامین یامالی بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی سێیەم و چوارەم یاریی خۆی بەرامبەر سكۆتلەندا و نەرویج لە پشووی نێودەوڵەتی داهاتوودا ئەنجام بدات.

ئەم بڕیارەش دەبێتە هۆی ئەوەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە نیگەران بێت لە ماندوێتی یاریزانەكە، چونكە دوو یاری رابردووی بە تەواوی لەگەڵ بلاوگرانا ئەنجامدا.

ئەگەری هەیە چاڤی لە یارییەكەی بەرامبەر گرانادا جارێكی تر یاری بەو یاریزانە لاوە بكاتەوە، بەڵام ئەمە ڕەنگە پێویستی بە هەندێك وریایی لەلایەن ستافی بەرشەلۆنەوە هەبێت، چونكە زۆر یاریكردن لە ماوەیەكی كورتدا ڕەنگە زیان بە یاریزانەكە بگەیەنێت.

هەروەها ئەوەی چاڤی توڕە دەكات لێدوانەكانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، كە تیایدا جەختی لەسەر پێویستی بەشداریكردنی یاریزانەكە لە یارییەكان كردووە بە شێوەیەكی بەردەوام.

یامال لە یاری ئیسپانیا و جۆرجیا توانی لە حەوت گۆڵی هەڵبژاردەكەی گۆڵێك تۆمار بكات و بووە بچوكترین یاریزان لە مێژووی ئیسپانیا گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكە تۆمار كردبێت .