
ئاشكرایە یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا لە هەفتەی 27ـی لا لیگا بەهۆی مردنی كارلێس گارسیای پزیشكی تایبەتی یانە كەتەلۆنییەكە دواخرا، تا ئێستاش یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری نەداوە كەی ئەنجام بدرێت.
لای خۆیەوە رۆژنامەنووس خاڤی دۆمینیگێز رایگەیاند، نازاندرێت كەی یارییەكەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت بەهۆی ئاڵۆزی خشتەی یارییەكانەوە بە تایبەت ئەگەر بگەن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.
روونیشیكردەوە، باشترین بژاردە ئەوەیە یانە كەتەلۆنییەكە لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بكرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی لە رۆژی یەكشەممە 27ی نیسان یارییەكە ئەنجام بدرێت.
باسی لەوەش كردووە، بژاردەیەكی دیكە بەكارهێنانی پشووە نێودەوڵەتییەكانە، بە جۆرێك دوای ئەنجامدانی دوو یاریی یاریزانەكان لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان راستەوخۆ بگەڕێنەوە و یارییە دواخراوەكە ئەنجام بدەن.