كیێڵ واتین یاریزانی تەمەن 18 ساڵی بۆرووسیا دۆرتمۆند ناتوانێت بەشداری بكات لە یارییەكەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان

بەهۆی هەبوونی تاقیكردنەوەكانی قوتابخانە، یاریزانی لاوی دۆرتمۆند ناتوانێت گەشت بكات بۆ شاری پاریس و بەشداریكردن لە یاریی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئیدن تێرزیچ دوای یارییەكی دۆرتمۆند لە خولی ئەڵمانیا رایگەیاند كە یاریزانە لاوەكە بەشداری ناكات بەهۆی هەبووی تاقیكردنەوە لە قوتابخانە

كیێڵی 18 ساڵان لە دوایین یاریی ماركۆ ریۆس ئەسیستێكی بۆ ئەم یاریزانە كرد و دوای یارییەكە زۆر لە یاریزانە پێشووەكانی دۆرتموند پەسنیان دا و تەنانەت زۆر لە یاریزانەكانی ئێستا و خودی ماركۆ ریۆسیش بە شان و باڵیاندا هەڵگۆت.

ماركۆ ریۆسی كاپتنی دۆرتمۆند دوای یارییەكە گوتی: كیێڵ یارییەكی زۆر باشی ئەنجامدا، جموجوڵەكانی زۆر نایاب بوون، بە تایبەت ئەوساتەی كە منی دۆزییەوە لە قەرەبالخی دا و ئەسیستی كرد بۆم.

لە هاوینی داهاتوو ریۆس ریزەكانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بەجێدەێلێت و چاوەڕێدەكرێت رووبكاتە ئەمریكا، بۆیە چاوەڕێدەكرێت كیێڵ واتین ببێت بە شوێنگەرەوەی ئەو بەتایبەت راهێنەرانی ئەو یانەیە تەمایەكی زۆریان لەسەر داهاتووی ئەم یاریزانە هەیە