پیدری گۆنزالێسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە نزیكە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان و دەستی كردووە بە ڕاهێنانی بە كۆمەڵ لەگەڵ هاورێكانیدا.

رۆژنامەی ئۆل ئێنداسێرۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ئەستێرە لاوەكەی بارسا پاش بانگێشتكردنی بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تووشی پیكانێكی سەخت هات و لەوكاتەوە نەیتوانی بەشداری ڕاهێانەكانی یانەكەی بكات.

رۆژنامەكە ئەوەیشی ڕاگەیاند ئەستەمە پێدری بتوانێت لە هەفتەی یەكەمی لالیگا بەرامبەر ڤالێنسیا یاریبكات، بەڵام بۆ جەولەی دووەم بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بە ئەگەرێكی زۆر دەتوانێت بەشداری بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت گەڕانەوەی ئەستێرەكەی بەرشەلۆنە كاریگەری باش لەسەر ئەنجامەكانی یانەكەی دروست بكات، هانز فلیكی ڕاهێنەر زۆردڵخۆشە بە گەڕانەوەی پێدری و بە یاریزانێكی گرنگی پێكهاتەكەی ناوی بردووە.

ئەستێرەكەی بلەوگرانا لەگەڵ یانەكەی بەشداری 143 یاریكردووە و لەو ماوەیەیشدا توانیوێتی 20 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربكات.