سيروان سەعيد / گەرميان

دوێنێ هەينى لە گەڕی 14ی خولى تۆپى پێى يانە پلە يەكەكانى كوردستان چەند ياريەك بە ڕێوە چوو كە تيايدا گرنگترين ياريەكان يارى يانەكانى ڕزگارى و پيشە سازى و كۆيە بوو كە لەم ياريانەدا هەرسێ يانەى ڕكابەر ياريەكەيان بە يەكسانى كۆتاى هات و يانەى پيشە سازى خۆى گەياندە خولى ناياب و ڕزگارى و كۆيەش مانەوە بۆ كێ بڕكێى زياتر , ئەوەى جێگەى نيگەرانيە لە يارى نێوان كۆيەو خاك كە بە يەكسان كۆتاى هات لە چەن ديمەنێكى فيديوى كە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاو كراوەتەوە ياريزان و هاندەران و خەڵكانى تريش هێرشيان كردە سەر ستافى يانەى خاك و بە شێوەيەكى ناوەرزشيانە بە چەند شێوازێك لة ڕاهێنەرو ستافى يانەى ميوانيان دا , ئەم جۆرە رفتارانە گيانى برايەتى و  ڕۆحيەتى وەرزش و ئاستى وەرزشى كوردستان ئەخاتە ژێر پرسيارەوە. هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ شەممە يەكيتى تۆپى پێى كوردستان لە شارى سلێمانى كۆبونەوەيەكى نائاساى ئەنجامداو تيايدا ليژنەيەكيان بۆ بە دوادا چونى روداوەكەى ياريگاى كۆيەو هێڕش كردنە سەر ستافى يانەى خاك بكەن و تەماشای دیكۆمێنتەكان بكەن و بريارى كۆتاى لەو بارەوە بدەن .

No description available.