رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد پاش ئەوەی لەم دواییانەدا یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی ڕۆیشتنی كەریم بنزیمە هیچ یاریزانێكی توانای جێبەجێكردنی لێدانە سزاكانیان نەماوە .

روونیشیكردەوە یانەی شاهانە لەم وەرزەدا سێ لێدانی سزای بۆ هەژماركراوە بەڵام لەلایەن سێ یاریزانی جیاواز جێبەجێكراوە كە سەرجەمیان سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ پاش ئەوەی ڕۆدریگۆ بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لەدەستی دا و ، خۆسێلۆ بەرامبەر ئۆساسۆنا، لە كۆتایشدا لۆكا مۆدریچبەرامبەر یانەی یونیۆن بەرلینی ئەڵمانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەنچیلۆتی بیر لەوە دەكاتەوە كە جود بێلینگهام وەك یەكەم یاریزان بۆ لێدانی سزای یانەكە دەستنیشان بكات، بەتایبەتی پاش ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی پێكانەوە ئامادە نابێت.

جود بێلینگهام لە ژیانی وەرزشیدا 46 گۆڵی تۆماركردووە بەڵام تەنها دوو گۆڵیان بە لێدانی سزا بووە.