
یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە هاوینی ئەمساڵدا لەلایەن فەرەنسا لە پاریس بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەكێكە لەو تیپانەی كە توانیویەتی پشكی بەشداریكردن لەو پاڵەوانێتیەدا بەدەستبهێنێت.
خافێر ماسكیرانۆ كە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هاوڕێی مێسی بوو لە ساڵانی ڕابردوودا، لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئوڵۆمپیە بە تامەزرۆییەوە داوای لە ئەستێرەكەی وڵاتەكەی كردووە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بكات.
ئەم بابەتە پێشتر چەندین جار هاتۆتە ئاراوە، هەرچەندە مێسی وەڵامی ئەم ئۆفەرەی نەداوەتەوە و بەڵام دەوترێت بیرۆكەكەی پێ قبوڵە دڵخۆش دەبێت ئەگەر بتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیەكە بكات.
گاستۆن ئەدۆل كە ڕۆژنامەنووسێكی ناسراوی ئەرجەنتینیە ڕایگەیاند، مێسی هێشتا وەڵامێكی نەرێنی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی خوار تەمەن 23 ساڵان نەداوەتەوە و دانوستانەكانیش بۆ بەشداریكردنی لە ئۆڵۆمپیاد زۆر بە زوویی دەست پێدەكات، پێویستە ماسكیرانۆ لە مانگی ئایاردا لیستی كۆتایی تیپەكەی یەكلایی بكاتەوە.
لە ئێستادا جیالەوەی پێویستە میسی رەزامەندی میسی لەسەر ئەو بابەتە وەربگیرێت، دەبێت یانەی ئینتەر میامیش رێگا بە ئەستێرەكە بدەن بۆ بەشداریكردن چوونكە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن فیفاوە بەڕێوەناچێت.