
ئەمڕۆ شەممە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە كاتژمێر 11ی شەودا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاری كلاسیكۆدا و لە یاریگای لاكارتوخا رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
بەرشەلۆنە كە لە رابردوودا 31 جار بووەتە پاڵەوانی جامی شا و ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەكەدا دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە ژمارەی نازناوەكانی زیاد بكات.
لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە 21ەمین نازناوی جامی شا لە مێژووی خۆیدا بەدەستبهێنێت جگە لەوەش تۆڵەی دوو شكستەكەی لە دوو كلاسیكۆی رابردودا لە بەرشەلۆنە بكاتەوە.
یانە كەتەلۆنییەكە لەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا تا ئێستا پێنج یاری ئەنجامداوە و چوار بردنەوە و یەكسانبوونێكی هەیە، 18 گۆڵی تۆماركردووە و پێنج گۆڵی لێكراوە، لە بەرامبەردا یانەی شاهانە چوار بردنەوە و یەكسانبونێكی هەیە، وە هەروەها 18 گۆڵی كردووە و هەشت گۆڵی لێكراوە.