
كارلۆ ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەڕووبونەوەی سیڤیە وتی گواستنەوەی دین هۆیسن بۆ ریاڵ مەدرید زۆر گرنگە چونكە یەكێكە لە باشترین بەرگریكارە لاوەكانی جیهان.
وتیشی بەرشەلۆنە شایستەی بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا بوو، چونكە لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردوو و یارییەكی بە كۆمەڵەی باشیان ئەنجام دەدا پیرۆزباییان لێدەكەم.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە جەختی لەوەكردەوە كیلیان مباپێ لەیەكەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتووبووە، چونكە توانیوێتی 40 گۆڵ تۆماربكات.
كارلۆ ئەوەی ئاشكراكرد كەدەیەوێت كۆتا ساتەكانی لە یانەی شاهانە بەباشی بەسەر ببات و چێژ لەسەرجەم ساتەكان وەربگرێت، پاشان وێستگەی نوێ كاركردنی دەستپێبكات.
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەكرد كە وەرزی رابردوو توانیوییانە خۆیان لەگەڵ پێكانەكاندا بگونجێنن، بەڵام لەم وەرزە ئەو ئەركە قورستربووە لەسەرییان هەربۆیە نەیان توانیوە سەركەوتن بەدەستبهێنن.