
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوە لە جیرۆنا وتی: یارییەكەمان بەباشی كۆنتڕۆڵ كرد، ئاستێكی باشمان پێشكەش كرد و لە داهاتووش ئاستێكی باشتر پێشكەش دەكەین.
دەشڵێت: من ڤینیسیۆسم لە باشترین بارودۆخدا بینی ، دەیتوانی لەبەردەم گۆڵدا سەركەوتووتر بێت، مباپێش زۆر دڵخۆشە بەو ئاستەی كە پێشكەشی كرد و یاریزانێكی سەرسوڕهێنەرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئالابا دوای پێكانێكی زۆر یارییەكی زۆر باشی ئەنجامدا ، ئاسوودەیە و پێگەیەكی باشی هەبوو و ئارام بوو لەگەڵ تۆپ و بەبێ تۆپ، گەڕانەوەی خۆشترین هەواڵی یارییەكە بوو.
جەختیشیكردەوە، مۆدریچ خەڵاتە بۆ تۆپی پێ، شایستەی ئەوەیە بە هەموو وشەیەك ستایش بكرێت و دەبێت تا ئەوكاتەی دەتوانێت بەردەوامبێت لە یارییكردن.