دوای پەیوەندی كردن بە هەڵبژاردەی بەڕازیل و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە، كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی لە شاری ریۆ دێ جانیێرۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی دەستی بە كارەكانی كرد.

راهێنەرە ئیتاڵیەكە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو وەكو ئامادەكاری بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026، لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانیشی بڵاوكردەوە.

لیستەكە بۆ دوو یاریی داهاتووی سامبا بەرامبەر ئیكوادۆر و هەروەها پاراگوای بڵاوكرایەوە و نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەكە، بەهۆی پێكان بانگهێشتی ئەو دوو یارییە نەكردووە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆی 14 یاری پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت. بڕیاریشە رۆژی شەشی مانگی داهاتوو لە گەڕی 15 رووبەڕووی ئیكوادۆر ببێتەوە، پاشان رۆژی یازدەی هەمان مانگ رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە.