
بەپێی راپۆرتی یوفا ئەگەری هەیە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سزا بدرێت بەهۆی رەفتاری نەشیاوی هاندەرەكانی لە یاریگای بێرنابیۆ، سزاكەش خۆی لە پێبژاردنی دارایی و رێگریكردن لە فرۆشتنی بلیت دەبینێتەوە.
یوفا، لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ ڕێزگرتن لە نێوان هاندەران و تیپەكاندا، شتێك كە بەشێك لە هاندەرانی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رەچاویان نەكرد، ئەم هاندەرانە نەك هەر سوكایەتیان بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید كرد، بەڵكو ڕێزیان لەو خولەكە بێدەنگییەش نەگرت یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كۆچی دوایی خافێر دۆرادۆی یاریزانی پێشوویان وەستان.
لە ئێستادا نوێنەری یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەم ڕووداوانەی تۆمار كردووە و لە كۆتایی قۆناغەكە لە بارەگای سەرەكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە نیۆن بڕیاری كۆتاییان لەسەر دەدرێت، وە بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی هەڵسوكەوتە نەشیاوەكان لەم دوایاینەدا زۆرجار پێبژاردنی دارایی لەسەر یانەكان قورسكراوە و فرۆشتنی بلیتی یارییان لێ قەدەغەكراوە.