
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا یاسای سنوورداركردنی قسەكردن لە یارییەكاندا لە نێوان ناوبژیوانان و كاپتنی تیپەكانی ڕاگەیاند، كە لە ئێستادا لە جامی یۆرۆ جێبەجێدەكرێت.
یوفا بڵاویكردەوە، هەر یاریزانێك جگە لە كاپتنی تیپەكان رەخنە لە ناوبژیوان بگرێت یان بە شێوازێكەوە قسەی لەگەڵدا بكات راستەوخۆ ناوبژیوان كارتی زەردی پێدەدات.
دەشڵێت: پێشوازیكردنی خەڵك لەم یاسایە متمانەمان بەهێزتر دەكات كەئێمە لەسەر ڕێگای یارییەكی دادپەروەرانە و ئەو بەهایانە بەرەوپێشەوە دەڕۆین كە نوێنەرایەتی تۆپی پێ دەكەن .
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەرزی داهاتووەوە ئەمە بۆ پاڵەوانێتییەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت، هەروەها درێژدەكرێتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم پاڵەوانێتییەكانی یەكێتی ئەوروپا بگرێتەوە.
یوفا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەگەر كاپتنی تیپەكان گۆڵچی بێت، ئەوا یاریزانێك دیاریدەكرێت كە قسە لەگەڵ ناوبژیوان بكات لەو بارودۆخانەی گۆلچی و ناوبژیوان لەیەكتر دوورن.