
لویس ئێنریكی سەبارەت بە بارودۆخی مباپێ رایگەیاند، من بەردەوام دەبم لەسەر هەمان ئەو شێوازەی كە لە سەرەتای وەرزەوە پەیڕەوم كردووە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە منەوە نییە و من ئەو كەسە نیم كە وەڵامی پرسیاری داهاتووی یاریزانەكە بدەمەوە.
ئێنریكی لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی یاریزانی زیاتر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە وتی: وەك ڕاهێنەرێك ئەگەر بتوانم یاریزانێكی زۆر لە هەموو پۆستێكدا بگوازمەوە، دڵخۆش دەبم، لە ماوەی گواستنەوەشدا بە گشتی ئاگاداری بارودۆخەكە دەبین.
راهێنەرەكەی پاریس باسی لە جامی سوپەر و ئەگەری بردنەوەی یەكەم نازناوی وەك ڕاهێنەر لەگەڵ یانە پاریسییەكە كرد و وتی: دەرفەتی بردنەوەی یەكەم نازناوم هەیە، پاڵنەرێكی گەورەیە، دەمانەوێت هەموو نازناوەكان بەدەستبهێنین.