لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش ئەوەی رووبەرووی ڕیمس ببنەوە رایگەیاند، ئەوان یەك خێزانن، كاتێك یاریزانێك پێكان دەبێت هەمووان هەست بە ئازار دەكەن، خۆشبەختانە پێكانەكەی ئەسینسیۆ قورس نییە.

جەختیشیكردەوە، تیپەكەی لە یاری رابردوو بەهۆی عەقڵیەت و خۆبەدەستەوە نەدان توانی بردنەوە بەدەستبهێنیت و دەبێت لەسەر ئەم شێوازە بەردەوامبن.

ئەوەشی نەشاردەوە، ئەم وەرزە لە وەرزی رابردوو ئاستیان باشتر بووە و توانایان زیاترە دەبێت لە وەرزەكانی داهاتوو باشتریش ببن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت عوسمان دێمبلی یەكلاكەرەوەتر و كارامەتر بێت لەبەردەم گۆڵدا، یاریزانێكی گرنگە بۆ ئەوان، بەهۆی ئەوەی توانایەكی ناوازەی هەیە بۆ خۆدزینەوە لە یاریزانە ڕكابەرەكان.

ئینریكی وتیشی: ئەشرەف حەكیمی لە بەرزترین ئاستدایە و ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، چ لە ڕووی تەكنیكییەوە بێت یان جەستەیی، هیوادارم ساڵانێكی زۆر لەگەڵ پاریس بمێنێتەوە.