
لویس ئینریكی راهێنەری ئێستای پاریس سان جێرمان لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوەكرد، وەرزی رابردوو ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بوینەوە هەستێكی زۆرناخۆشم لادروستبوو، چونكە نامەوێت بەرامبەر ئەو یانەیە یاری بكەم.
لەدرێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئیسپانییەكە وتی بلەوگرانا یانەی ژیانمە و لەكاروانی وەرزشیمدا وەك راهێنەر و یاریزان زۆرشتی لێوە فێربووم و زۆشتی پێبەخشیوم، خۆم و خێزانەكەشم دڵتەنگ دەبین بەرامبەر ئەو یانەیە یاری بكەین.
ئینریكی وتیشی دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكانم و ئاستیان زۆرباشە و دەمانەوێت ڕكابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەەكان بكەین و لەتواناماندایە.
لەدرێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوەكرد، خەونی هاندەرانی پاریس سان جێرمان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگەوە و دەمەوێت تاوەكوو لێرەم ئەو خەونەیان بۆ بەدی بێنم، هەرچەندە كارێكی زۆرقورسە، چونكە كۆمەڵێك یانەی بەهێز ڕكابەری بردنەوەی نازناوەكە دەكەن.