پاش بردنەوەیان لە یانەی میتز لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەكرد: رووبەڕووبونەوەی میتز ئاسان نەبووە و بە بەهێزی بەرگریان كردووە و لە تایمی یەكەم توشی ئاستەنگی بوونەتەوە بەهۆیانەوە، بەڵام لە تایمی دووەمدا زۆر بە باشی دەستیان پێكردووە و توانیویانە دەست بەسەر یارییەكەدا بگرن.

ئینریكی دەڵێت: هەموو یاریزانەكانی پاریس زۆر باشن و وەك و خێزانێكیان لێهاتووە و ئامادەن بۆ بردنەوەی نازناوەكان چونكە بەیەكەوە كاردەكەن.

لە كۆتایشدا دەربارەی مباپێ وتی:مباپێ دەتوانێت 50 گۆڵ تۆماربكات لەگەڵ هەر ڕاهێنەرێك كە لەگەڵیدا كاردەكات، پەیوەندییەكەمان زۆر باشە سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی كە لە میدیاكانەوە باس دەكرێت، هەروەها ئەو یاریزانێكی گەنجە بەڵام زۆر پێگەیشتووە.