لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان باسی یارییەكەیانی كرد بەرامبەر مونپیلیە و وتی: دوو یاریی كۆتایی خولەكە دەرفەتێكە بۆ پشوودانی هەندێك یاریزان و پێدانی دەرفەت بە یاریزانی دیكە.

دەشڵێت: دیمبلی باشە، ستافی پزیشكی مۆڵەتیان داوە كە بەشداری مەشقەكان نەكات بەڵام ئەو سورە لەسەر ئامادەبوون، ئەشرەف حەكیمیش یەكێكە لەو یاریزانانەی خاوەنی عەقڵیەتێكی گەورەیە.

ئینریكی وتیشی: پاریس دووەم یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ئەنجام دەدات، ئەگەر كەسێك شایەنی ئەوە بێت نازناوەكە بەدەستبهێنێت، ئەوە پاریسە، بەڵام متمانەی زیادەڕۆیی مەترسیدارە چونكە ئینتەریش هەمان پاڵنەری هەیە.

روونیشیكردەوە، بەدرێژایی وەرزەكە بە ساتی جیاوازدا تێپەڕین، ڕاستگۆیانە ئەو پێی باشە ئەو ساتە ئاڵۆزانە بەڕێوەببات، بەڵام نایەوێت زیادەڕەوی بكات و دەیەوێت بە وریاییەوە مامەڵە بكات.