
پێش یارییەكەیان بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند راهێنەری پاریس سان جێرمان لویس ئینریكی رایگەیاند كە باوەڕی تەواوی بە یانەكەی هەیە و ڕازییە كە چارەنووسی پاریس سانجێرمان لەم كۆمەڵە سەختەدا بەدەست خۆیانە.
روونیشیكردەوە كە دەیانەوێت لە دۆرتمۆند ببەنەوە و بە پێشەنگی كۆمەڵەكە سەركەون بۆ قۆناغی داهاتوو لەبەر ئەوەش یانە گەورەكان هەمیشە لە یارییە گەورەكاندا خۆیان نیشان دەدەن.
وتیشی: ئەركی گۆڵچی زۆر قورسە چونكە هەموو هەڵەیەك تێبینی دەكرێت و هەمووان باسی دەكەن ، كاتێك هێرشبەرێك یان بەرگریكارێك هەڵەیەك دەكات ئەوە شتێكی گەورە نییە، بەڵام ئەگەر گۆڵچی هەڵەیەك بكات، بەتایبەت ئەگەر دۆنارۆما بێت ئەوە وەك كۆتایی جیهان وایە بەڵام باوەڕێكی تەواوی بە گۆڵچیەكەی هەیە.
لە كۆتایدا وتی ؛ كارتە سورەكەی دیمبیلی ئامادەبوونی كاریگەری زۆر نابێت چونكە دەتوانن چەند یاریزانێك لە پێگەی عوسمان یاری بكەن و ئەوەش لە یارییەكانی پێشووتر ئەنجامیان داوە.